موقته‌دا سه‌در گروپی كڵاوشینه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر له‌راگه‌ینه‌ندراوێكدا هەڵوەشاندنەوەی گروپی كڵاوشینەكانی راگەیاند.

 

لەبەیانامەیەكدا رێبەری رەوتی سەدر،گروپێی كڵاو شینەكانی هەڵوەشاندەوە و ئاماژەی بەوەكردووە"رێگەنادات هیچ كەسێك بەناوی رەوتەكەیەوە بچێتە ناو خۆپیشاندەران، بۆیە گروپی كڵاو شینەكان هەڵدەوەشێنێتەوە و قبوڵی ناكات گروپێك بە ناوەوە هەبێت".

 

وتیشی" تا ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات، دەربارەی رووداوەکەی گۆڕەپانی سەدر لە نەجەف، تاکو ئەرکی شەرعی  و نیشتمانی خۆی جێبەجێ بکات".

 

لە بەیاننامەكەدا سەدر باسی لەوە كردووە، فشاری حزبەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت زۆربوون و ئەگەریش ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا خۆیان لەم حكومەتە بێبەری دەكەن و بەشێك نابن لێی.

 




PM:07:18:11/02/2020