كەشناسێكی عیراقی ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو عیراق دیاردەیەكی گەردوونی بەخۆوە دەبینێت، كە پێی دەڵێن (مانگە بەفرینە زەبەلاحەكە Super moon)".
سادق عه‌تیه شاره‌زیه‌كی عێراقی له‌بواری كه‌شناسی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوێتی "ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كی سروشتی رووده‌دات، كە یەكەم دیاردەی لەمجۆرەیە لە ماوەی ١٠ ساڵدا، ئەویش دیاردەی مانگە بەفرینە زەبەلاحەكەیە و كاتێك ڕوودەدات، كە مانگ تەواو بێت و لە نزیكترین خاڵی زەوییەوە بێت لەسەر سوڕگەی خۆی، ئەمەش وادەكات قەبارەكەی بەڕێژەی ١٤ گەورەتر دەربكەوێت و بەڕێژەی ٣٠% ڕۆشنتربێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه " دیاردەكە ناوی مانگە بەفرینەی لێنراوە ice moon، بە ڕەچاوكردنی زۆری بەفربارین لەم مانگەدا، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕوودانی دیاردەكە".
بۆیه پێیده‌وترێت (مانگی به‌فری) چونكه له‌م مانگه‌دا به‌فر به چڕی ده‌بارێت.