لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ بەستنی تۆڕی زیرەك لە گەڕەكی (كانی كوردە) دەستپێدەكات".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کارەبایی سلێمانی دەڵێت" ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (کانی کوردە) ئەو ماڵانەی دەکەونەسەر فیدەری (٣٨٢) سبەینێ چوارشەممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
ڕاشیگەیاند" له كاتژمێر ( ٨ی به‌یانی بۆ ٤ ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
دەشڵێت" هەروەها ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە".
لە كۆتایدا رایگەیاندووە" داواكاریشین كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن".