کەشناسی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی كردوه‌ كه‌ سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك به‌رز ببنه‌وه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌" پێشبینی‌ دەکرێت سبەینێ چوارشەممە پلەکانی‌ گەرما تا ڕاددەیەک بەرزبونەوە بەخۆوە ببینێت".

 

کەشناسی هەرێم ساردترین ناوچەکانی هەرێمیشی بڵاوکردووەتەوە کە حاجی ئۆمەرانە و گەیشتووەتە -١٨.

 

 

 
 
 


AM:12:05:12/02/2020