ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ-وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رده‌وام له زیادبووندایه و تا ئه‌مڕۆ ژماره‌كه گه‌یشته هه‌زار و ١١٥ كه‌س.
كۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاویكردەوە، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رۆژی سێ شەممەدا ٩٤ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی هوبی چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ناوەراستی چین تۆماركراوە، بەوەش ژمارەی كۆی بۆ هەزار و ١١٠ كەس لە چین بەرزبووەتەوە، لەسەر ئاستی جیهانیش گەیشتووەتە هەزار و ١١٥ كەس.
كۆمسیۆنی تەندروستی چین ئاشكراشیكردوە، رۆژی سێ شەممە هەزار و ٦٨٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، بەوەش ژمارەی كۆی تووشبووان گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٢٠٠ كەس.