ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی ئێران ئاشکرایانکرد: کە ژنێکی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته گیانی له‌ده‌ست دا كه هه‌مان نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی هه‌بوو.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه" كه نیوه‌ڕۆی پێرێ دووشه‌ممه ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠، پۆلیسی تارانی پایته‌خت له گیانله‌ده‌ستدانی گوماناوی ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پایته‌خت ئاگادار كراوه‌ته‌وه و پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و وته‌ی پزیشكه‌كان پێده‌چێت هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت".
تا ئێستاش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران هیچ لێدوانی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه نه‌داوه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زیری ته‌ندروستی تۆماركردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌و وڵاته ره‌تكرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆ ئه‌و خوێندكاره ئێرانییانه كراوه كه له شاری ووهانی چینه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه‌سیان تووسی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون، به‌ڵام ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی تر له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدا ده‌مێننه‌وه.