کۆمپانیای دانە غاز: ساڵی رابردوو ١٥٧ ملیۆن دۆلار قازانجمان هەبووە

کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی ساڵی ٢٠١٩ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ١٥٧ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە و بە رێژەی لە سەدا ٥ ئاستی بەرهەمهێنان زیادیکردووە".

 

كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی راپۆرتی دارایی ساڵی ٢٠١٩ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" لە ماوەی ئەو ساڵەدا تێكڕای قازانجی كۆمپانیاكە گەیشتووەتە ١٥٧ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستی قازانجی ساڵانەیە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا، هەرێمی کوردستان هاندەر بووە بۆ بەرزکردنەوەی داهات، چونکە  هەقدەستی کۆمپانیاکانی گرتووتەتە ئەستۆی خۆی".

 

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ٦٦ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل بووە، بەرهەمێنانی کۆمپانیاکە بەڕێژەی لەسەدا پێنج زیادیکردوە".

 

سەبارەت بە کۆی گشتی داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی رابردوودا ئاشکراشیکردووە: ٤٩٥ ملیۆن دۆلار داهاتی دانەگاز بووە لە ساڵی رابردوو.

 

 

 

 




AM:10:36:12/02/2020