کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی سەرما و بەفر بارین لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی کوردستان.

 

لە ڕاگەیاندراوێكدا، کەشناسی هەرێم، بڵاویكرده‌وه‌" كه‌ سەرەتا ناوچە شاخاویە سنووریەکانى باکوورى رۆژئاواى هەرێم بەفر بارین دەست پێ دەکات لە بەرەبەیانى رۆژى پێنج شەممە کاریگەرى شەپۆڵى بەفر بارینەکە تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوەو پێشبینى بەفربارین لە سەنتەرى پارێزگاکان (هەولێر سلێمانى دهۆک کرکووک هەڵەبجە) هەیە بە ڕێژەى جیاجیا".

کەشناسی هەرێم ده‌شڵێت" هەندێ ناوچە باران بارینى کەمى بە تێکەڵى دەبێت لەگەڵ بەفر بارین، لە ئێوارەى رۆژى پێنج شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تەنها لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان دەمێنێتەوە و لە شەوى پێنج شەممە کاریگەریەکەى بە تەواوى لاواز دەبێت، لە کاتى بەفر بارین مەوداى بینین کەم دەبێتەوە".

کەشناسی هەرێم، ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌ كه‌ ئاستى بەفر بارینى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 

هەولێر 5-10 سم
سلێمانى 6-12 سم
دهۆک 20-30 سم
هەڵەبجە 7-15 سم
کرکووک 2-5 سم


 




PM:02:50:12/02/2020