ئێران زانیاری لەسەر گیانلەدەستدانی ژنێك بەهۆی كۆرۆناوە لە وڵاتەكەی بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران  بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی ژنێك بە گومانی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕەتدەكەنەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە كیانووش جەهانپوور، بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی  گیانلەدەستدانی ژنێك بە گومانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی تاران، وتی" ئەم هەواڵە درۆیە".

 

وتیشی" هەموو ئەوانەی لە وڵاتی چینەوە هاتوونەتە ئێران هەموویان تەندروستیان باشە و بە دڵنیاییەوە تا ئێستا کۆرۆنا ڤایرۆس نەهاتووەتە ئێران".

 

ڕاشیگەیاند" كە تەنانەت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ ڕاپۆرتێكمان نەبووە سەبارەت بەوەی كە گومان لە كەسێك كراوە یان پێدەچێت تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران هەبێت، ئەوەش نەبووە و تەنانەت گومانمان لە كەسیش نەكردووە".

 

 

 
 



PM:06:39:12/02/2020