بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەکدا پشووی لەسەرتاسەری ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.
دەقی ئاگاداریەکە..
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە و دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئیدارەی ڕاپەڕین لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیارماندا سبەینێ پێنج شەممە(۲۰۲۰/۲/۱۳) لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان پشوو بێت