کەشوهەوای ئێستاو سبەی شارەکانی هەرێم

لە هەر پێنج شارەکەی باشووری کوردستان ئەمشەو بەفر دەبارێت و پلەی گەرمای نزم دەبێتەوە، بەیانی پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمشەو پلەی گەرمای دهۆک -٢ پلەیەو بەفرەو، سبەی پێنج شەممە یەک پلەیە. سلێمانی ئەمشەو -٢ پلەیەو سبەی ٤ پلەیەو بەفرە، هەولێر ئەمشەو سفر پلەیەو بەفرەو سبەی ٥ پلەیە، کەرکوک ئەمشەو ٢ پلەیەو بەفرەو سبەی ١٠ پلەیە.

 

سبەی بەتەواوی کۆتایی بەم شەپۆلی بەفر و سەرمایە دێت کە یەک هەفتەیە لەجەمسەری باکوری گۆی زەویەوە هاتۆتە کوردستان.

 



AM:12:45:13/02/2020