هونەرمەندێکی کورد بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

لە رووداوێكی هاتووچۆدا هونەرمەند " لوقمان رەحمان" ناسراو بە لوقمان چەمچەماڵی گیانی لە دەست دا.


بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ رایگەیاند ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هونەرمەند لوقمان رەحمان، ناسراو بە لوقمان چەمچەماڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ بە کارەساتی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا. 


 رووداوەكە لەسەر رێگەی پشتێنەیی كەركوك لە نزیک ناوچەی پیشەسازی نوێ روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلەكەی لوقمان رەحمان و بارهەڵگرێك بەیەكیاندا داوە و بە هۆیەوە هونەرمەندەكە گیانی لە دەست داوە.
 


AM:01:12:13/02/2020