پۆلیس: چوار مێردمنداڵ لەناو کافتریایەکی کەلار دەستگیرکران

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند" شه‌وی رابردوو له‌ چه‌ند كافتریایه‌ك چوار مێرمنداڵ ده‌ستگیر كران كه‌ته‌مه‌نیان له‌ خوار ١٨ ساڵیه‌وه‌ بوو و چه‌قۆیان هه‌ڵگرتبوو نێرگه‌له‌یان ده‌كێشا".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد" دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار بەهاوبەشی لیژنەی قایمقامیەتی قەزای کەلار چەند کافتریایەکی قەزاکەیان پشکنی".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی گەرمیاهن ئاماژەی بەوەشکردووە" لەیەکێک لەکافتریاکان چوارمێرد منداڵ دەستگیرکران کەتەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵیەوەیە چەقۆیان هەڵگرتوەو نێرگەلەیان لەکافتریاکە کێشاوە".

 

ڕاشیگەیاند" کە لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە کافتریاکە غەرامە کراو داخرا".

 

پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌: لەکاتێکدا رێگە پێدراو نیە گەنجان لەتەمەنی خوار هەژدە ساڵیەوە لەکافتریاکان نێرگەلە بکێشن، بۆیه‌ لێرەوە ئاگاداری خاوەن کافتریاکان دەکەینەوە هەرکافتریایەک رێگە بەمێردمنداڵی خوار هەژدە ساڵان بدات بێتە کافتریاکەیەوە غەرامه دەکرێت و کافتریاکەشی لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە دادەخرێت. 

 

.



AM:09:48:13/02/2020