بەفر چەندین رێگای هەرێم دادەخات


بەهۆی بەفربارین رێگای هاتووچۆی چەندین ناوچەی سنوری پارێزگای هەولێر گیراون، قائیمقامی سۆرانیش رایدەگەیەنێت" لەخوێندنگەكانی سنورەكەیان پشووەو بۆ بۆ فەرمانگەكانیش كە رێگایان سەختە لەنەگەیشتنی فەرمانبەران بۆ شوێنی كار غیاب نادرێن". 

كرمانج عیزەت قائیمقامی قەزای سۆران لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردوەتەوە" رێگاكانی نێوان هەولێر – سۆران، سۆران - حاجی ئۆمەران، سیدەكان و مێرگەسۆر و خەلیفان - رانیە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر گیراون".

دەشڵێت" تكایە هاتووچۆ رابگرن لەو شوێنانە تا تیمەكانی ئێمە فریای پاكردنەوەی بكەون، داواش لەكۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت دەكەین هاوكاری تیمەكانی شارەوانی و ئاوەدانكردنەوە بكەن بە شۆفڵ و گرێدەر تا بتوانین فریاری ئەو توژمە بەردەوامەی بەفر بكەوین".

هەروەها ئەوەشی رونكردوەتەوە: لەبەر بارینی بەفرێكی زۆر لەناوشارو دەڤەرەكە بڕیاماندا بۆ قوتابخانەو خوێندنگەكان بكەین بەپشوو، واتا هەموو قوتابخانەكان پشوو دەیانگرێتەوە، بۆ فەرمانگەكانیش كە رێگایان سەختە لەناو شار و دەرەوەی شار لەنەگەیشتنی فەرمانبەران بۆ شوێنی كار غیاب نادرێن.




AM:09:53:13/02/2020