دهسهڵاتدارانی چین رایانگهیاند كه ژمارهی ئهو كهسانهی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون زۆر بهرزبووهتهوه و گهیشته ٦٠ ههزار كهس.
كۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاویكردەوە" لە بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممەوە ١٤ هەزار و ٨٤٠ حاڵەتى نوێی توشبوون تۆمارکراوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٦٠ هەزار و ٣٧٣ کەس، هاوکات لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتە هەزار و ٣٦٩ کەس".
ئەو بەرزبوونەوەی ژمارەی رۆژانەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە دوای ئەوەدێت كە دەسەڵاتدارانی تەندروستی چین لە هەرێمی هوبی رایانگەیاندوە، ئێستا رێگا و شێوازی جیاواز بۆ دەستنیشانكردنی تووشبوون بە كۆرۆنا بەكاردەهێنن.