شەوی رابردوو لە گوندی بەهاری تازەی باشوری خانەقین، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دەستڕێژی گوللــە لەئۆتۆمبێلێك كراوەو تەقێنراوەتەوە.
تەڵعەت رەفعەت، ئەفسەری پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین ڕایگەیاند" لە ئاكامی تەقەكردنی تیرۆریستانی داعش لە ئۆتۆمبێلێك، باوك و كوڕێكی كە بەنەتەوە كوردن، بوونە قوربانی ئۆتۆمبێلەکەشیان سووتێنرا".
ڕاشیگەیاند" لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبی چێنراو، چوار سەرباز، دوو پێشمەرگە كە لە مۆڵەتدا بوون لەگەڵ هاووڵاتییەكی تریش بریندار بوون، داعشەكان پاش ئەو كردەوە تیرۆریستییە هەڵاتوون".
وتیشی" كه دواتر هێزێكی ئهمنی گهیشتوونەته شوێنی رووداوهكه و رێوشوێنی ئهمنی گرتوهتهبهر و بریندارهكانی گواستۆتهوه بۆ نهخۆشخانه و تهرمهكانیش بۆ پزیشكی دادی نێردراون".