له شاری سلێمانی به‌هۆكاری گرانكردنی نرخ و دروستكردنی قه‌یرانی "غازی ماڵان" بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز داخرا و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت" بڕی پێویست غاز له سلێمانی دابین ده‌كرێت و هیچ گرفتێك نیه".
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و به‌هۆی فرۆشتنی غاز زیاتر له نرخی دیاری كرا‌و دروستكردنی قه‌یرانی غازی ماڵان بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز له گه‌ڕه‌كی كوردسات داخرا و له به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی كرایه‌وه".
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند" لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ووردی چاودێری كۆی پرۆسه‌ی دابه‌شكردن و فرۆشتنی غاز ده‌كات و له هه‌ر شوێنێك گرفتێك له نرخ یان شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌ی هه‌بێت به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ست به‌جێ به‌دواداچوونی پێویست ده‌كه‌ن , سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌شڵێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرفتی غازی سروشتی له سلێمانی نیه‌و رۆژانه بڕی پێویستی غاز دابین ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانیدا و له به‌ر ئه‌وه هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه بۆ گرانكردنی نرخ یان دروست كردنی قه‌یرانی غاز".
له‌شكر حه‌مید ووتیشی" به‌هۆی دروستكردنی قه‌یران و فرۆشتنی زیاتر له نرخی دیاری كرا‌و له‌گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی بریكارێكی غاز فرۆشتنیان به‌هاوكاری تیمه‌كانی ئاسایشی سلێمانی داخست و به‌توندیش خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه".
دەشڵێت" به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی غاز ده‌كه‌ن و له هه‌رشوێنێك گرفت دروست ببێت ده‌ست به‌جێ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند" نرخی هه‌ر بوتڵێك غاز ته‌نیا حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ دیناره‌و هه‌ر بریكارێك یان هه‌ر دووكانێكی فرۆشتنی غاز زیاتر له‌و نرخه غاز بفرۆشێت رووبه‌ڕووی سزایی توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه".