ئاسایش: باندێكی گەورەی دزی دەستگیركران

باندێكی گەورەی دزیكردن دەستگیر كران كە لە ٩ كەس پێكهاتوون و چەند ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل بەرزی بێ سەرەتایان پێوە گیراوە لەگەڵ چەندین كەرەستەی سەربازی. 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی دزی راگەیاند، چەندین كەرەستەی سەربازیان پێبووە بۆ هەڵكوتانە سەر ماڵان و ئۆتۆمبێل بەكاریان هێناوە.

باندەكە لەدوێنێ ١٢ی مانگ دەستگیر كراون و "سێ ئۆتۆمبێلیان پێگیراوە كەدوان لەو ئۆتۆمبێلانە جۆری تویتا لاندگرۆزی بێسەرەتان و بۆكاری دزیكردن بەكاریانهێناوە، ئۆتۆمبێلێكی تری جۆری كیای گازیان پێگیراوە كە لەهاووڵاتیەكیان دزیوە".

ئاسایش وردەكاری تاوانەكانی ئەو باندەی رانەگەیاندووە، بەڵام ئاماژەی بەوە كردووە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٤١ لەیاسی سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. 

 



PM:02:20:13/02/2020