" بەمزووانە دەست بە دروستکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەکرێت "

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" پرۆژەی شەقامی سەد مەتریی سلێمانی بەمنزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەشوهەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت".

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

"جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەڵەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان




PM:03:05:13/02/2020