وێنە.. لە حاجی ئۆمەران ژمارەیەک پێشمەرگە لەناو بەفردا گیریان خوارد

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک پێشمەرگەی فەرماندەی هەڵگۆردی سەر بەیەکەی ٨٠ی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕەبایەی (بەردی تەشی ڕێس) لە حاجی ئۆمەران لەناو بەفردا گیریان خواردوەو داوای بەهانەوە چوون دەکەن.

ئەو پێشمەرگانە داوای هاوکاری بەپەلە دەکەن، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت بارتەقای بەرزی ڕەبایەکەی ئەوان بەفر باریوەو هیچ ڕێگایەک نیە بۆ هاتنەدەرەوەیان، هاوکات کارەباو ئاویان نیەو لەوپەڕی ناڕەحەتیدا دەوام بەڕێدەکەن.

هەروەها ئەو پێشمەرگانە دەشڵێن" ئۆباڵی ئێمە بە ئەستۆی ئەوانەی کە بەوجۆرە سزامان ئەدەن، هیوادارم لایەنی پەیوەندیدار بەزوترین کات بێنە سەر خەت و حاڵی ڕەبایەکانی بەردی تەشی ڕێس زۆر خراپه".













PM:03:52:13/02/2020