مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی دەڵێت" رستەیەکی قسەکانم لە دیبەتی زانکۆ لوبنانی – فەرەسنی لە سیاقی خۆی دەرهێنراوە"و هەڕەشەی تۆمارکردنی داوایی یاسایی لە NRT دەکات.
دەقی رونکردنەوەکە:
له‌سه‌ر دیبه‌یتی هاوبه‌شی به‌ڕێزان: مه‌لا به‌ختیار، مه‌حمود محه‌مه‌دو ئه‌بوبه‌كر كاروانی، كه به‌سوپاسه‌وه زانكۆی لوبنانی-فه‌ره‌نسی، سازیاندابوو. زیاتر له (100) مامۆستای زانكۆ، ده‌یان به‌رپرسی لایه‌نه‌كان‌و پتر له (500) خوێندكاری ئازیز ئاماده بون، زیاتر له (20) مامۆستا‌و خوێندكار‌و په‌رله‌مانتار، گفتوگۆیان كرد‌و ره‌خنه‌یان گرت.
ته‌له‌فزیۆنی (N.R.T) دوور له ئیتیكی میدیایی‌و یاسا، رسته‌یه‌كی بۆچونه‌كانی مه‌لا به‌ختیار له‌رێره‌وی بۆچونه‌كان ده‌رهێناوه‌و چه‌واشه‌كارییه‌كی ته‌شهیر ئامێزی به به‌ڕێزیان كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا هیچ ئازیزێكی هۆڵه‌كه، له‌سه‌ر هه‌مان چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ی (N.R.T) بۆچونێكی له‌وجۆره‌یان نه‌بووه. بۆیه، من وه‌كو پارێزه‌ری مه‌لا به‌ختیار، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوبراو، تهشهیرهو سزای یاسایی له‌سه‌ره، داوا ده‌كه‌م له (N.R.T) ده‌قی قسه‌كانی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر حكومه‌تی ههرێمو پاشه‌كه‌وتی موچه، به‌و رهخنانهشهوه كه به‌ڕێزیان له‌سه‌ر گهندهڵیو كه‌موكوڕی له حكومه‌تی گرتووه، بڵاوبكاته‌وه‌و داوای لێبوردن له به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار بكات.
له ماوه‌ی (24) سه‌عاتدا، ئه‌گه‌ر رونكردنه‌وه‌و لێبوردنه‌كه بڵاونه‌كرێته‌وه، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر (N.R.T) تۆمار ده‌كه‌ین‌و داوای قه‌ره‌بوی مهعنهویو مادییش ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر (N.R.T)یش له رێسا‌و یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان شاره‌زا نییه، ئاماده‌ین داوا له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان بكه‌ین، لێكۆڵینه‌وه له قسه‌كانی (N.R.T) بكات‌و راستی‌و ناڕاستی ساغ بكاته‌وه.
پارێزه‌ر: ژێوار مارف رەشید پارێزەری مەلا بەختیار