یانەی بەرشەلۆنە کەمتر لە ٧٢ کاتژمێری ماوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی،هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی و یانەکە کەمتر لە ٧٢ کاتژمێری ماوە تا ئەو گرێبەستە ئەنجام بدات.
بەرشەلۆنە داوا لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات، رێگەی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک پێ بدەن  تا شوێنی عوسمان دیمبلی پێ پڕ بکاتەوەو تا ئێستاش سێ هێرشبەری کاندید کردووە بۆ شوێنەکەی.

هێرشبەرەکان بریتین لە لۆرینی یاریزانی یانەی ریاڵ بیتس و ئەنخێلی یاریزانی یانەی خیتافی و لۆکاس پێرێزی یاریزانی یانەی ئەلاڤێس.

یانەی بەرشەلۆنە لەسەر داوای کیکی سیتینی راهێنەری نوێی یانەکە هێرشبەر دەگوازێتەوەو  ئەو راهێنەرە بە ئیدارەی یانەکەی وتووە، بەم یاریزانانەوە ناتوانم هیچ نازناوێک ببەمەوە.



PM:06:03:13/02/2020