ئەمشەو بە موشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی کەی وەن لە نزیک کەرکوک، کە سەربازانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای تیادایە.
ئەمشەو پێنج شەممە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەمنی لە کەرکوک رایگه‌یاند" ئه‌مشه‌و له‌رێگه‌ی لایه‌نێكی نه‌ناسراوه‌وه، موشه‌كێك له جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن" کراوە کە سەربازانی ئه‌مریكای تیادایە".
وتیشی" دوای هێرشە موشەکییەکە، فڕۆکە ئەمریکییەکان بەسەر بنکەکە و ئاسمانی شاری کەرکوکدا سوڕاونەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە بڵاونەکراوەتەوە".
کۆتایی ساڵی رابردوو، ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە لەپشت هێرشکرنە سەر بنکەی سەربازی کەی وەنەوە بووە، کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکیی.
بنكه‌ی سه‌ربازی "كه‌ی وه‌ن" یه‌كێكه له بنكه سه‌ربازییه گەورەکان له کەرکوک، له كاتی هێرشه‌كانی داعشدا بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری و كشانه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و بنكه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بەکاردەهێنرا.