ئەنجومەنی پیران دەستی ترامپیان کۆتکرد بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

ئەنجومەنی پیران لە ئەمەریکا چوونە پاڵ ئەنجومەنی نوێنەرایەتی ئەمەریکاوە و بڕیاریان دەرکرد کە ترامپ بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی  نوێنەران ناتوانێت لە ئێران بدات.

 
ئەمڕۆ ١٣ی شوبات ئەنجومەنی پیران جگە لەدەنگدانی دیموکراتەکان، هەشت ئەندامی کۆماریەکانیش دەنگیان دا کە نابێت ترامپ بەبێ گەڕانەوە کۆنگرێس هێرش بکاتە سەر ئێران.

 
بەپێی پرۆژە بڕیارەکە " دەبێت سەرۆکی ئەمەریکا کۆتایی بە بەکارهێنانی هێزی چەکدار لەکردەی دوژمنکارانەیدا بهێنێت دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەبێ وەرگرتن مۆڵەت لەلایەن کۆنگرێسەوە".

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە ترامپ رۆژی چوار شەممە ئاگاداری ئەنجومەنی پیرانی کردەوە دەستی نەگرن و سنوری بۆ دانەنێن لە رووبەرووبوونەوەی ئێرانداو، وتی" هەوڵدانی دیموکراتیەکان بۆ نیگەرانکردنی پارتی کۆماریە".

 
مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرایەتی پرۆژەکەت بە ٢٢٤ ئەندام بەرامبەر ١٩٤ ئەندام تێپەڕاندو ئەمڕۆش ئەنجومەنی پیران.




PM:11:15:13/02/2020