ژمارەی تووشبوان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبوەوە بۆ ٦٣ هەزارو ٨٥٥ کەس، ژمارەی مردووانیش بەرزبووەوەبۆ ١٣٨٣ کەس.
بەپێی ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوویەک لە وڵاتی یابان لە دەرەوەی مەڵبەندی ڤایرۆسەکە کە چین تۆمار کرا.
حاڵەتێکی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە وڵاتێکی دیکەی ئاسیایی تۆمار کرا.
بەپێی خشتەکە 572 کەسی دیکە لە وڵاتانی یابان، سەنگافورە، تایلەند، کۆریای باشوور، هۆنگ کۆنگ، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، مالیزیا، ئەمریکا، تایوان، مەکاو، ڤێتنام، فەرەنسا، کەنەدا، ئیمارات، هیندستان، فلیپین، ئیتاڵیا، رووسیا، بەریتانیا، بەلجیکا، کەمبۆدیا، فینلاند، نیپاڵ، ئیسپانیا، سریلانکا و سوید، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
بەرامبەر مردوان و تووشبووان، هەر بەپێی خشتەکە، لە وڵاتی چین شەش هەزار و 836 تووشبووی ڤایرۆسەکە، چاک بوونەتەوە.
بەوردکراوی لیژنه‌ی ته‌ندروستی هه‌رێمی هۆبی له وڵاتی چین ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگه‌یاند و ئاشكرای كرد “ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له هه‌رێمی ناوبراو كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی وڵاتی چین له یه‌ك رۆژدا 121 حاڵه‌ت بووه”.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌هه‌رێمی هۆبی 4823 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه ته‌نها له‌و هه‌رێمه‌دا بۆ نزیكه‌ی 52 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.