گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تێکشکاندنی هێلیکۆپتەرێکی سوریایان راگەیاند کە چوار سەرنشینی تێدابوو.
ئاژانسی سانای سوریا بڵاویكردەوه" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی شووباتی ٢٠٢٠ هەلیکۆپتەرێکی سوپاى سوریا له باكورى خۆرئاواى حه‌له‌ب له‌لایه‌ن گروپهچهكدارهكانهوه خرایه‌خواره‌وه و ٤ كه‌س له تیمە هەلیکۆپتەرهكه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئەمە دووەم هێلیکۆپتەرە لەو ناوچەیەدا لە ماوەی سێ رۆژدا بکەوێتە خوارەوە، ئەمڕۆ هەینی، روانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا لە گوندێکی حه‌له‌بی رۆژئاوای سوریا، حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و زیاتر له ١٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.