وێنە.. چێواز ئاسۆ لە ڕۆژی ڤالانتاین لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت

خانمە پێشکەشکاری کورد چێواز ئاسۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەوادارانی سەرسام دەکات و وێنەکانی خۆی و هاوژینەکەی بڵاوکردەوە.

 

چێواز ئاسۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی ڤالانتاین نوێترین وێنەی خۆی بڵندی هاوسەر بڵاوکردەوە، کە بە ستایلێکی زۆر جیاوازو تایبەت دەردەکەون لە وێنەکاندا.

 

خانمە پێشکەشکار چێواز ئاسۆ خوشکی ئەڤین ئاسۆیە هەردوو خوشک لە کەناڵی نێت تیڤین، چێواز ماوەیەکی زۆر نابێت کاری پێشکەش کاری دەکات و هەر لەو کەناڵە دەستی بە کاری پێشکەشکاری کرد و لە ئێستادا بەرنامەی شیرین شیرنێ پێشکەش دەکات کە بینەرێکی تایبەت بەخۆی هەیە.

 


PM:06:29:14/02/2020