سبەی لە سلێمانی دژی بەردەوامی زیندانیکردن‌و گۆشەگیرکردن ئۆچ ئالان خۆپیشاندانە

سبەی کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندانە دژی یادی ٢١ ساڵەی زیندانیکردنی عەبدوڵا ئۆچ ئالان و گۆشەگیرکردنی، ئەو خۆپیشاندانە دوای ئەو خۆپیشاندانانە دێت کە ئەمڕۆ لە هەولێر و چەند شارۆچکەی هەرێمی کوردستان سازکرا.

لە سلێمانی گرووپێکی تاڤگەری ئازادی ئامادەکاری بۆ ئەو خۆپیشاندانە سازدەکەن کە بڕیارە سبەی شەممە کاتژمێر ٢ ی پاشنێوەڕۆ لەشەقامی سەهۆڵەکەوە دەستپێبکات و بۆ بەردەم باخی گشتی.

رۆژی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ ٢١ ساڵ بەسەر رفاندن و دەستگیرکردنی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە کەدا تێدەپێەڕێت کە لە پیلانێکی چەند دەوڵەتیدا دەستگیرکراو و لەدەمەوە لە ئیمرالی زیندانەو ماوەی چەند ساڵیشە خراوەتە حاڵەتی گۆشەگیریەوە و کەمترین دیداری بۆ رێکخراوە.

 


PM:08:30:14/02/2020