بەوێنە:یانەی بەرشەلۆنە یارییەکی زۆر قورس دەکات
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سبەی شەممە ، یارییەکی زۆر قورس لە هەفتەی ٢٤ی خولی ئیسپانیا ئەنجام دەدات و دژی یانەی خیتافی یاری دەکات.
یانەی خیتافی ئەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر نیشان دەدات و بە کۆکردنەوەی ٤٢ خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت و چاوی لە بردنەوەی یاریەکەیە تا شوێنی خۆی جێگر بکات.
یاریەکە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام دەدرێت و یانەی بەرشەلۆنە بەرگریکارەکانی بۆ گەڕاوەتەوەو ئامادەن دەبن و ئێوارەی ئەمڕۆ یاریزانەکانیان کۆتا مەشق و راهێنانیان ئەنجامدایەوەو کیکی سیتینی راهێنەریش دانی بەوەدا نا کە ئەم یارییە زۆر قورسە.
PM:09:11:14/02/2020