بارزانی و عەلاوی لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن

مەسعود بارزانی  سەرۆکی پارتی و ئایاد عەلاوی سەرۆکی لیستی ئەلعراقییە لە کۆبوونەوەیەک لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن، گرنگترینیان مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لە عێراق. 

مەسعود بارزانی لەگەڵ د. ئەیاد عەللاوی و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و لەسەر سێ خاڵ لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق رێککەتن:

یەکەم: هەردوولا جەختیان کردەوە کە عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی هاوکاریی وڵات بکەن لە ڕووبەڕووبوونەی مەترسیی تیرۆر، بەتایبەتییش بە ڕەچاوکردنی جموجۆلەکانی ئەمدواییەی داعش.

دووەم: عێراق وڵاتی فرەیی و پێکهاتەکانە و هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێ لەبارەی بڕیارە چارەنووسسازەکانی دەوڵەت و داهاتووەکەی، تاکڕەوی بکات، چونکە ئەوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی وڵات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

سێیەم: پێویستە پێکهاتەی حکوومەتی داهاتوو نوێنەرایەتی هەمووان بکات و هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەشداریی تێدا بکەن تا یەکانگیریی نیشتمانی و خواستە ئاشتیخوازانەکانی خۆپێشاندەران و بزاڤی جەماوەری، بگرێتەخۆی.

 


PM:04:52:15/02/2020