دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو هەواڵی هاوسەرگیریى دووەمى بڵاوکردەوە، شێنی هۆشیار وێنە و ڤیدیۆى هاوسەرە نوێیەکەى بڵاوکردەوە، بەڵام لە ئێستادا دەنگۆی جیابوونەوەی دەکرێت لە هاوسەرەکەی.
لە ماوەی رابردوودا، شێنێ هۆشیار رایگەیاند، کە ئەڵقەی هاوسەرگیری گۆڕیوەتەوە و ئێستا دەستگیراندارە و شووی بە کوڕە گۆرانیبێژ هەریاد کردووە، ئەو هونەرمەندەی هاوسەرگیری لەگەڵ شێنی هۆشیار کردووە، کاری لایف مۆزیک دەکات.
لهئێستادا سهرجهم وێنهی خۆی و هاوسهرهكهی له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان سڕیوهتهوه و لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی "ئینیستاگرام" لە ستۆری نوسیوێتی" هەموو سەرەتایەک کۆتایم نیشاندەدات، زۆر زیرەکترم لەوەی کە دەیزانیت بۆیە گەوجێکی وەک تۆ ناخەمە هاوشانی خۆم".
هاوکات لەپەڕەی تایبەتی خۆی "هەریاد" کە هاوسەریی شێنێ هۆشیارە و کاری لایف میوزیک دەکات لە "ئینستاگرام" لە ستۆری لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" راستی و دروستی بابەتەکە لای منە، بە گریان و دووقسەی ئەملاوئەملا باوەڕ مەکەن".
دوای بڵاوکردنەوەی ئەو نووسینانە، هەوادارانی ئاماژەبەوەدەکەن کە لەیەکتری جیابوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا کەسیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی جیابوونەوەیان نەداوە.
شێنێ هۆشیار لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٦ى شاری سلێمانییە، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانە، ماوەی چەند ساڵێکە کاری مۆدێل دەکات، جگە لە کاری ریکلام، بەشداری لە چەند کلیپێک کردووە وەک ئەکتەر و نوسینەگەى کڕین و فرۆشتنى خانووبەرەى هەیە، شێنێ كچی دڵگەش قادر خانمە شاعیری كوردە، زیاتر كارەكانی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەكاتەوە، نازناوی شاژنی سلێمانی پێ بەخشراوە.
هەروەها هەریاد یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کورد و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.