بنەکەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لەبەغدا رووبەرووی هێرشبوونەوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٦ی شوبات، رایگەیاند بنکەیەکیان لە بەغدا رووبەڕووی هێرشی مووشەکەی بۆتەوە.

هاوپەیمانی دژی داعش ئاشکرای کرد هێرشەکە کاتژمێر ٢٤:٣ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووەو بە مووشەک بنکەیەکیان لەناوچەی سەوزی بەغدا رووبەرووی هێرشبۆتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

دوێنی بزووتنەوەی نەجەبای عێراق کە گرووپێکی میلیشیای شیعە رایگەیاند کە دەستدەکەن بە هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا.

 


AM:09:16:16/02/2020