ئەستێرەی گۆرانی و نواندن و سەمای عەرەبی هەیفا وەهبی جەژنی ڤالانتاین رۆژی خۆشەویستی لە میسر سازکرد.
میدیا عەرەبییەکان باس لەو ئاهەنگە پڕ خەڵکە دەکەن کە لە رۆژی ڤالانتایندا هاتبوونە هۆتێلی " ماسە " لە قاهیرە بۆ بینینی ئەستێرەکەیان هەیفا وەهبی.
هەیفا ئێستا لە هەمان وڵات سەرقاڵی تۆمارکردنی زنجیرە درامایەکی نوێییە بەناوی " رەشی کراوە" لە نووسینی ئەمین جەمال و دەرهێنانی کەریم عەدلە.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.