بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ۲:۳٠ خولەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارریەکان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دێتە سلێمانی، لە بارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی عێراق.
سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌لبوسی له‌كاتێكدایه كه گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق چوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتووه و به وته‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مژده‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.