فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زاپ و خواكوڕك و چەلێ بۆردوومان دەكەن

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت" فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا ناوچەكانی زاپ و خواكوڕك و چەلێ-یان بۆردوومان كردووە و لە بۆردوومانەكاندا هیچ زیانێك بەر هێزەكانیان نەكەوتووە".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی جێلۆی بچوک و شیکەفتا-ی بریندارانیان بۆردوومان کردووە، کاتژمێر ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ ناوچەی گۆشین و شنینێ خواکورکیان بۆردوومان کردووە، کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ ناوچەی کونیشکەی زاپ- یان بۆردوومان کرد".

 

ڕاشیگەیاندووە" دوێنێ ١٥ی شوبات، كاتژمێر ٤:٠٠ ساچای هەرێمی زاپ-ی ناوچەی تی چەلێی جولەمێرگیان بۆردوومان كرد، بەڵام لە بۆردوومانەكاندا هیچ زیانێك بەر هێزەكانیان نەكەوتووە".




PM:07:08:16/02/2020