سبەی دوو شەممە ١٦ ی شوبات بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەکەوە چەند گەرێکێکی سلێمانی کارەبای مولیدەو کارەبای گشتییشیان دەبڕێت.
پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک / سلێمانی، لە راگەیاندنێکدا ئاشکرایان کرد " ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ( سەرچنار) ئەو ماڵانەی دەکەونەسەر فیدەری (۷٦) دەکەینەوە سبەینێ دووشەممه (۱۷/۲/۲٠۲٠ ) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت."
هەروەها هاتووە " له كاتژمێر ( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک، هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .