ڤیدیۆیەکی قاسمی سلێمانی لە ماڵی موهەندیسدا بالە دەکات

بەم دواییانە ڤیدیۆیکی جیاوازی قاسمی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە کە یاری بالە دەکات لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا.

لە ڤیدیۆکەدا وەک ئاماژەی بۆ کراوە، شوێنی یاریەکە ماڵی مەهدی موهەندیسەو، لە باخێکدا لەگەڵ ژمارەیەک کەسی تردا یاری بالە دەکەن.

قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودس و، مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی، بەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەم لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئامانج لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەمەریکیەوەو کوژران.

 


PM:08:50:16/02/2020