هونەرمەند جەلال بێتووشی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندو میدیاکاری ناسراوی کورد، جەلال بێتووشی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچیی دوایی کرد.

 
شۆڕش عەزیز، برازای هونەرمەند بە کەناڵی "NRT" راگەیاندووە دوای ساڵێک نەخۆشی دوێنی جەلال بێتووشی مامم لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردو، هەر لەوێش دەنێژرێت.

 
جەلال بێتووشی لە ١٩٣٠ لە کۆیە لەدایکبووەو لە ١٩٥٠ چۆتە ئەڵمانیاو لەو وڵاتە ئەکادیمیای هونەری بەشی وێنەگرتن تەواوکردووە، لە هەفتاکاندا گەڕاوەتەوە کوردستان و، بووە بەبەڕێوەبەری تەلەفزیۆن و سینەما، دوای تێکچوونی دۆخی کوردستان ١٩٧٤ دا لەلایەن بەعسەوە دەگیرێت، دوای فسارێکی زۆری حکومەتی ئەڵمانیا بەعس ئازادی دەکات.

 
لە ١٥ ی شوبات لە ئەڵمانیا لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.




PM:11:19:16/02/2020