دەستەی ئاماری هەرێم، دوای دوای بڵاوبوونەوەی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق، روونکردنەوەی دەدات و ئاماری خۆی لەسەر رێژەی هەژاری لە کوردستان بڵاودەکاتەوە.
بەپێی خشتەکەی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕێژەی هەژاری لە ساڵی ٢٠١٢ بەمشێوەیە بووە" هەرێم(٪٣.٥)، دهۆک(٪٥.٨) ، هەولێر (٪٣.٦) ، سلێمانی (٪٢.٠) ، عێراق (٪١٩.١) و لە ساڵی ٢٠١٨ بەمشێوەیە بووە:- (٪٥.٥) ، دهۆک(٪٨.٦) ، هەولێر(٪٦.٧) ، سلێمانی (٪٤.٥) ، عێراق (٪٢٠).
بەپێی ئەو خشتەیەی دەستەی ئامار دەرکەوێت کە لە ڕێژەی هەژاری لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق زیادی کردووە.