وێنە.. هەودا ئەحمەد لەگەڵ کچەکەی جیاواز دەردەکەوێت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بابەتە هونەریەکان، هەودا ئەحمەد لەگەڵ کچەکەی جیاواز دەردەکەوێت.

هەودا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی جیاوازی خۆی و کچەکەی نووسیوویەتی" ئەلبومی نۆێ لە یادی بونی تاقانەکەم ئاھورا.. وردیلەکەم من ھەمیشە رۆحم بۆ مۆمی تەمەنت داگیرساوە".

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات جارێک ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو کچێکی هەیەو لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە.

 


AM:12:22:17/02/2020