کەشناسی ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ساردترین ناوچەی هەرێمی بڵاوکردەوە کە کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک سارترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بوە و پلەی گەرمی لەو ناوچەیەدا پلەیەک لە ژێر سفردا بووە.

 

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا پلەی گەرمی لە پێنجوێن دو پلە، لە سۆران یەک پلە، چۆمان سفر پلەی سیلیزی، ئامێدی سفر پلەی سیلیزی و لە قەڵادزێش پێنج پلەی سیلیزی بووە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبوو، کە دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا بە شەپۆلێکی بەفر و سەرمادا تێپەڕی، پێشبینی دەکرێت  لە چەند رۆژی داهاتودا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.

 



PM:12:23:17/02/2020