بچووکترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکدەبێتەوە

بچووکترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە مناڵێکی ٩ مانگ بووە لە شاری " خووبی " ولآتی چین دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوەوە.

 

ماڵپەڕی گەلی چین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە ئەم کۆرپەیە نۆ مانگ بووە، ئەمڕۆ نەخۆشخانەی شاری "شیان "ی جێهێشتووە.

 

ئەم مناڵە بچووکترین نەخۆشی شاری خوبی بووەو، دوای چارەسەر گەڕێنراوەتەوە بۆ نێو خێزانەکەی خۆی.

 

تا ئێستا نەخۆشیەکە گەمارنەدراوەو رۆژانە بەدەیانی کەس دەمرن و بەسەدان تووشی ڤایرۆسەکە دەبن.

 



PM:05:52:17/02/2020