نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
بەهۆی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهان نرخی بەنزینیش لە هەرێم دادەبەزێت.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (كوردسات نیوز)ی ڕاگەیاند" لەم شەوەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ ٢٥ دینار دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی سوتەمەنییە لە بازاڕەكانی جیهان، كە بەنزین بەنرخێكی هەرزانتر دەگاتە هەرێم".
وتیشی" دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵ كاریگەری لەسەر جۆرەكانی تری بەنزین دەبێت".
لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك بە بڕی ٢٥ دینار نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێم هەرزان بووە، بەڵام بە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عیراق نرخی بەنزین لە هەرێم بەرزە بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم پاڵپشتی نرخی بەنزین و سووتەمەنی ڕاگرتووە.
PM:08:55:17/02/2020