شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ و ٢١ و ٢٢ی ئەم مانگە شەپۆلێکی تری بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.

 

 




PM:09:21:17/02/2020