بەهای بازرگانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ ئەنقەرە گەیشتووەتە ١١١ ملیار دۆلار

بەهای بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق - تورکیا گەیشتووەتە ١١١ ملیار دۆلار.

فاتیح یەڵدز، باڵوێزی تورکیا لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" عێراقییەکان (بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیشەوە) لە ساڵی ٢٠١٩ پێشەنگی ئەو وڵاتانە بوون، کە خانوویان لە تورکیا کڕیووە".

فاتیح یەڵدز ڕاشیگەیاند" هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩، ٢٦ هەزار و ٨٧٠ خانوو و موڵکیان لە تورکیا کڕیووە".

باڵوێزی تورکیا لە عێراق وتیشی" کە لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٩، یەک ملیۆن و ٣٧٥ هەزار و ٨٩٦ گەشتیاری هەرێمی کوردستان و عێراق، سەردانی تورکیایان کردووە".

فاتیح یەڵدز ئەوەشی خستەڕوو: لە ساڵی ٢٠١٢ەوە تا ٢٠١٩ بەهای بازرگانیی هەولێر و بەغدا لەگەڵ ئەنقەرە ١١١ ملیار و ٦١٣ ملیۆن و ٣٣٥ هەزار دۆلار بووە.

PM:10:35:17/02/2020