شه‌وی دووشه‌ممه چه‌كدارانی داعش له سێ لاوه هێرشیانكرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای عیراق له جه‌له‌ولا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمشەو ژمارەیەك چەكداری داعش له بازگه‌ی پردی ئاسنین هێرشیان كردووەتە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق و زیانی گیانی هه‌یه.
هاوكات سوپای عێراق له سه‌عدییه‌وه به‌ره‌و جه‌له‌ولا جوڵه‌ی پێكراوه به مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به مه‌ترسی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كه.
هەروەها به‌پێی ئه‌و زانیارییانەی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی داعش بڵاوكراونه‌ته‌وه، بریندار له‌نێو سه‌ربازه‌كانی سوپای عیراق هه‌یه، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی سوپای عیراق رونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر هێرشه‌كه نه‌داوه.