هونەرمەندی دیاری کورد جەعفەر ماملێ کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی دیاری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان جەعفەر ماملێ شەوی رابردوو لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

 

جەعفەر ماملێ برای هونەرمەندی گەورەی کورد محمەدی ماملێ یەو ئەمیش هونەرمەندێکی رەسەنی کورد بووەو دانیشتووی شاری مهابادە شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.

 

خێزانی محەمەدی ماملێ بە یەکێک لە خێزانە دیارەکانی رۆژهەلآتی کوردستان و سەرتاسەری کوردستان هەژمار دەکرێن و، رۆڵێکی گەورەیان لە هونەرو کەلتوری کوردی و بوژانەوەی کەلەپوری میلەتەکەیاندا هەیە.



AM:09:34:18/02/2020