له روداوێكی هاتوچۆدا له سنوری گهرمیان ئۆتۆمبلیلێك وهرگهڕا و دوو پێشمهرگه گیانیانلهدهستدا.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی دوێنێ لە نێوان گوندی ئاوەسپی – ناحیەی خان، ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێر و سەرنشینەکانی پێشمەرگە بوون، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە وەرگەڕاوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی (مەسعود رەحمان) لەدایکبووی ١٩٩٨ و (مستەفا عەزیز وەلی) لەدایکبووی ١٩٩٤ گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەش کردووە، هەر لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بووە.