نوێترین ئامار دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئاشکرادەکرێت

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ، نوێترین ئاماری دەربارەی خۆپشاندانی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ئاشکرا دەکات کە زیاتر لە ٥٤٥ کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون ٢٤ هەزاری تریش ریندار بوون. 

عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، نوێترین بەیاننامەیەکی دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئامارێکی ئاشکرا کردوە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانی عێراقدا زیاتر لە ٥٤٥ كەس لە خۆپیشاندەران كوژراون، لەو ژمارەیە ١٧ كەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بوون. 

ئاماژەی بەوەشکرد" لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراقەو تا ئێستا، زیاتر ٢٤ هەزار کەس لە خۆپیشاندەران برینداران بوون".

راشیگەیاندوە" ژمارەی ئەوانەی لە خۆپیشاندانەكاندا دەستگیركراون، زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ كەسن، لەو ژمارەیە ئا تەنها ٣٨ كەس لە خۆپیشاندەران ئازاد نەکراون و نەبێت كە تاكو ئێستا لە زیندانن".

ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاشكراشیكردوە: لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان تاكو ئێستا، ٧٩ كەس لە خۆپێشاندەران و چالاکواننی مەدەنیی رۆفێنراون كە چواریان كچ بوون، لەو ژمارەش ٢٢ كەس ئازادكراون و تەنها یەك كچیش لە ناو ئازادكراوەكاندایە.

 

ماوەی چوار مانگە خۆپیشاندەران لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عیراق بەردەوامن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی و داوای باشکردنی بژێوی و هەلی کار و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و پێکهێنانی حکومەتێک دەکەن کە خواستەکانیان جێبەجێ بکات. 



AM:11:53:19/02/2020