پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباری بکوژی دوو هاوڵاتیەکەی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دەستگیرکرد.

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، شەوی ۲۱-۱-۲۰۲۰ لەنزیك ناحیەی‌ تانجەرۆی‌ شاری سلێمانی دوو هاوڵاتی لەناو ئۆتۆمبێلێكدا بەكوژراوی دۆزرانەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس‌ و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو لێكۆڵینەوە دەستیپێكردو بەڕیز دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چەند تۆمەتبارێك دەركرد.

پۆلیس ئاشكرایشكردوە، ئەمڕۆ ۱۹-۲-۲۰۲۰ توانرا یەكێك لەتۆمەتبارەكان لەپێشەنگایەكی ئۆتۆمبێل لەشاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد و بەهەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیربكرێت‌ و لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر دەمانچەیەكی جۆری كڵۆك كە بەتۆمەتبار بووە.

لەئێستادا تۆمەتبار (ش. ب. ع) لەدایكبوی ۱۹۸٤ دانیشتوی شاری سلێمانی بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی (٤۰٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە دۆسیەكە بەردەوامە.




PM:05:09:19/02/2020